وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی ئەفسەرێک و چەند سەربازێکی لە هێرشەکەی داعش پشتڕاست دەکاتەوە

K24- هەولێر
وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی ئەفسەرێک و چەند سەربازێکی لە هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بۆسەر هێزەکانیان لە پارێزگای سەڵاحەدین، ڕاگەیاند.
رۆژی دووشەممە(13ـی ئایاری 2024)، وەزارەتی بەرگریی عێراق، کوژرانی عەقید روکن خالید ناجی، فەرماندەی فەوجی دووی لیوای پیادەی 93، فیرقەی پیادەی 21 و چەند سەربازێکی، لە هێرشەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر هێزەکانیان لە گوندی (الاسبعيات)ـی نزیک دەشتایی عوزێم لە نێوان دیاله و سەڵاحەددین ئەنجام درا، ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان، داعش لە قۆڵێکی دیکەوە لەنزیک ناوچەی (متیبیجە) لەسەڵاحەددین ھێرشیان کردۆتە سەر حەشدی شەعبی، هەر به گوێرهی زانیارییهكان، هێرشهكان له رێگهی دوو خۆكوژهوه ئهنجامدراون.