سەرۆکی شارەوانی هەولێر:  زیاتر لە 150 شەقام بۆ گەرەکی 8ـی حەسارۆک دروست دەکرێت

K24 - هەولێر

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، بە گوژمەی 720 ملیۆن دینار زیاتر لە 170 شەقام لەسەر بودجەی شارەوانی هەولێر لە زەوییەکانی هەشتی کەرتی 93ی حەسارۆک دروست دەکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی ئایاری 2024، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بە بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان 170 شەقام بە نزیکەیی 27 کیلۆ مەترە و 420 هەزار مەتر چوارگۆشە، لە شاری هەولێر گەڕەکی 8ـی حەسارۆک، بە گوژمەی 720 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دروست دەکرێت.

سەرۆکی شارەوانی دەڵێت: " بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئەو شەقامانەی کە دیاری کراوە بۆ دروست کردن، لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە جێبەجێ دەکرێت".

کارزان هادی دەشڵێت: "8ـی حەسارۆک کێشەی چەند ساڵی ڕابردووە، بەڵام لەم کابینەی نۆیەمدا لەسەر داواکاری هاووڵاتییان، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەیەکێک لە کارەکان و ئەولیەتەکانی داناوە، هەر لەو ڕوانگەیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو گەرەکەی کردووە، سەرەڕای هەبوونی گرفتی دارایی، ئێمە لەسەر داهاتمان بەو گوژمەی ئاماژەی پێکراوە دروستکردنی شەقامەکان جێبەجێ دەکرێت".

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی شەقامەکان 170 شەقامە کە کۆڵانی 10، 15، 20، 30 لەخۆ دەگرێت، چونکە 8ـی حەسارۆک کراوە بە چوار زۆن یەکێک لە زۆنەکان ئێستە لەژێر کارکردندایە".

Fly Erbil Advertisment