وێنە: کارکردن لە بەنداوی بەستۆرە بەردەوامە
K24 - هەولێر
بەنداوی بەستۆرە دەکەوێتە گوندی بەستۆرە لە سنووری پارێزگاى هەولێر. بەشێکی زۆری کارەکانی بەنداوەکە تەواو بوون، 30 مەتر بەرز دەبێت و توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی دەبێت. ڕێژەى 100%ی بەنداوی بەستۆرە بە توانا و شارەزاییی ناوخۆیی دروست دەکرێت، ئەوەش ڕێژەیەک لە دەرفەتی کار بۆ ناوخۆ فەراهەم دەکات.
فۆتۆ- ئیسلام هیرۆ