سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگه‌ی فیدراڵی كۆ ده‌بێته‌وه

K24- هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگه‌ی فیدراڵی كۆ بووه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریش له كۆبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 14ـی ئایاری 2024) شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا گوتی: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ جاسم محه‌ممه‌د عه‌بوود حومادی، سەرۆکی دادگای فیدراڵ كۆ بووه‌وه.
شڤان جه‌باری باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ سێ دیدار و كۆبوونه‌وه سه‌ردانی به‌غدای كردووه، كه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگه‌ی فیدراڵی بوو و بۆ ماوه‌ی نیوكاتژمێر كۆ بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، له‌گه‌ڵ فائق زێدان، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق له كۆبوونه‌وه‌دایه و بۆ ئێواره‌یش له لایه‌ن محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه میوانداریی ده‌كرێت.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا ڕوونیشی كرده‌وه، دوو پرسی گرنگ له‌م کارنامەی ئەم سه‌ردانه‌دا هه‌یه، یه‌كێكیان تایبه‌ته به مووچه و بودجه و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتیدا. پرسی دووه‌میش په‌یوه‌سته به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
شڤان جه‌باری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكیشا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوودانی هه‌ر ئه‌م شه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش دڵشاد شهاب، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لە ڕاگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
دڵشاد شه‌هاب لە بارەی بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، لەگەڵ محه‌ممه‌د شیياع سوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق كۆ ده‌بێته‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌کانی نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.

