داهاتی کۆمپانیاکانی سامسۆنگ و ئەپڵ بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ئاشکرا کرا

K24 - هەولێر
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەنجامە داراییەکانی خۆی بۆ سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، داهاتەکەی زیاتر لە 17 تریلیۆن وۆنی کۆری بووە.هەروەها داهاتی کۆمپانیای ئەپڵیش زیاتر لە 119 ملیار دۆلار بووە.
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس داهاتی خۆی بۆ چارەکی یەکەمی ئەمساڵ تا 31ـی ئاداری 2024 ڕاگەیاند، کە داهاتی کۆمپانیاکە 17.92 تریلیۆن وۆنی کۆری بووە، ئەمەش بەهۆی زۆر فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی S24 و بەرزبوونەوەی نرخی نیمچە گەیەنەرەکانی بیرگە بووە.
قازانجی کۆمپانیاکە بۆ 6.61 تریلیۆن وۆنی کۆری بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی خواست لەسەر بەرهەمەکانی بووە و هەروەها مۆبایل (MX) قازانجی زیاتری کردووە.
کۆی خەرجییەکانی سەرمایەی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمدا 11.3 تریلیۆن وۆنی کۆری بووە، لەو ژمارەیەش 9.7 تریلیۆن وۆنی کۆری بۆ یەکەی چارەسەری ئامێرەکان (DS) تەرخانکراوە، هەروەها 1.1 تریلیۆن وۆنی کۆری بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ دیسپلەی تەرخانکراوە. لە کاتێکدا خەرجکردن بە پلەی یەکەم لەسەر یەکەی بیرگە بووە.
یەکەی چارەسەری ڕەقەکاڵا DS توانی 23.14 تریلیۆن وۆنی کۆری و 1.91 تریلیۆن وۆنی کۆری لە قازانجی کارکردنی بۆ چارەکی یەکەم بەدەست هێناوە.
هەروەها داهاتی کۆمپانیای سامسۆنگ دیسپلەی لە چارەکی یەکەمدا 5.39 تریلیۆن وۆنی کۆری بووە، لەو ڕێژەیەش 0.34 تریلیۆن وۆنی کۆری قازانج کردووە.
هەروەها لە بازرگانی شاشە و ئامێرە دیجیتاڵییەکان داهاتەکەی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 13.48 تریلیۆن وۆنی کۆری بووە، هەروەها 0.53 تریلیۆن وۆنی کۆری قازانج کردووە.
لە لایەکی دیکەوە لەم دواییانەدا کۆمپانیای ئەپڵ ئەنجامە داراییەکانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2024 ئاشکرا کرد و کە داهاتەکەی 119.58 ملیار دۆلار بووە، کە قازانجی هەر پشکێک 2.18 دۆلار بووە.
ئەم ژمارانە لە چاوەڕوانییەکانی شرۆڤەکاران زیاتر بووە کە پێشبینیان دەکرد داهاتی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ 118.7 ملیار دۆلار بێت و قازانجی هەر پشکێک 2.11 دۆلار بێت.
بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو داهاتی کۆمپانیای ئەپڵ بە ڕێژەی 1.9% زیادی کردووە، لە کاتێکدا قازانجی هەر پشکێک بە ڕێژەی 16% زیادی کردووە.