ترەمپ و جۆ بایدن ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە
K24- هەولێر
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ و جۆبایدن گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنی بکەن، ترەمپ بە گاڵتەوە دەڵێت، جۆو تا ئێستا ناتوانێت دوو ڕستەی تەواو بڵێت.
ڕۆژی چوارشەممە(15ـی ئایاری 2024)، فۆکس نیوز بڵاوی کردەوە، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ، ڕازی بووە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا بکات، وەک پلانی بۆ داندراوە، بڕیارە ئەو گفتوگۆیەی بایدن و ترەمپ لە مانگی حوزەیران و ئەیلوولدا بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، پێشنیازی ئەو گفتوگۆیە، وەک هەڵمەتێکی بانگەشەیە بۆ بایدن، بۆ سازکردنی گفتگۆکەش، هاریس، بەیانیی ئەمڕۆ بۆ لێژنەی گفتوگۆی سەرۆکایەتیی هەردوو حیزب وەک داواکریی پێشکەشی کردووە.
دۆناڵد ترەمپ بە کەناڵی فۆکس نیوز دیجیتاڵی گوت، جۆو بایدن خراپترین دیمەن کە تا ئێستا ڕووبەڕووی بووبێتەوە ئەوەیە، ناتوانێت دوو ڕستە ڕێک بخات.
ترەمپ بە فۆکس نیوزی گوت: کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆیەک بکەین.