وڵاتان بۆ باشترکردنی توانا سەربازییەکانیان زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێنن

سوپای وڵاتان بۆ باشترکردنی توانا سەربازییەکانیان سوود لە زیرەکی دەستکرد وەردەگرن
سوپای وڵاتان بۆ باشترکردنی توانا سەربازییەکانیان سوود لە زیرەکی دەستکرد وەردەگرن

وڵاتانی پێشکەوتوو بۆ بەرەوپێشبردنی توانا سەربازییەکانیان؛ هەنگاو بەرەو زیرەکی دەستکرد دەنێن. سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانیش دەڵێت، پێنتاگۆن ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدات بۆ پێشخستنی و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانیانی، سوود لە زیرەکی دەستکرد وەربگرێت. 

وڵاتانی پێشکەوتوو، لەبواری سەربازیی هەنگاو بەرەو زیرەکی دەستکرد دەنێن. جەنگ و ململانێ سەربازییەکانی جیهان و زۆری ژمارەی قوربانییان لە جەنگ، وڵاتانی پێشکەوتوو ناچار کردووە، بۆ پێشخستنی تەکنەلۆژیا سەربازییەکان، سوود لە زیرەکی دەستکرد وەربگرن.

پێگەی بزنس ئینسایدەری ئەمەریکی ئاشکرای کردووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا "پێنتاگۆن" ماوەیەکی زۆرە هەوڵ دەدات بۆ پێشخستنی تەکنەلۆژیای سەربازیی و بەهێزکردنی تواناکانی، سوود لە زیرەکی دەستکرد وەربگرێت. ئێستاش جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا وایکردووە هەنگاوەکان بۆ ئەو مەبەستە خێراتر بکرێن.

جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا دوو ساڵی تێ پەڕاندووە، جەنگەکە ئاڵنگارییەکی گەورەیە بۆ تەواوی جیهان، وڵاتانی زلهێزیش زیرەکی دەستکرد بەکاردەهێن، تاوەکو لە ئەگەری روودانی هەر جەنگێک بە کەمترین زیان لێی براوەبن.

 دمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملنیش لەوبارەیەوە دەڵێت، "سەلمێنراوە ئەو سوپایەی سوود لە تەكنەلۆژیای سەردەم وەربگرێت براوە دەبێت. گرنگە سوپای وڵاتەكەمان بە تەكنەلۆژیای سەربازی سەردەم نوێ بكەینەوە".

زیرەکی دەستکرد لە بواری سەربازیی، بۆ چەندین مەبەست سوودی لێ وەردەگیرێت. لەوانەش:

1. تەکنەلۆژیا و سیستمی سەربازیی: زیرەکی دەستکرد، سیستمەکان بەکاردەهێنێت نەک مرۆڤ، ئەوەش هەڵەکردن لە ئەنجامدانی ئەرکە سەربازییەکان کەم دەکاتەوە.

2. بڕیاری ستراتیژیی: زیرەکی دەستکرد لە ساتە سەختەکان دوودڵ نابێت و لە فەرماندە سەربازییەکان باشتر دەتوانێت خۆی یەکلایی بکاتەوە و بڕیار بدات.

3. لێکدانەوەی زانیارییەکان: زیرەکی دەستکرد بەخێرایی دەتوانێت لێکدانەوە بۆ زۆرترین زانیاریی بکات و گرنگترینەکان پۆلێن بکات.

4. دیاریکردنی ئامانج: زیرەکی دەستکرد دەتوانێت لە گۆڕەبانی جەنگ بە وردی ئامانجەکەی دیاریبکات و بیپێکێت.

5. چاودێریکردن: بە زیرەکی دەستکرد سوپای وڵاتان دەتوانن پێشوەختە چاودێریی ئامانجەکانیان بکەن و لێکدانەوە بۆ مەترسییەکان بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش درۆن بەکاردەهێنرێت.

Fly Erbil Advertisment