سعوودیە بۆ ئەوانەی ڤیزای حەجیان هەیە ناسنامەی دیجیتاڵی دەردەکات
وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە، خزمەتگوزاری ناسنامەی دیجیتاڵی بۆ ئەو کەسانە دەستپێکرد کە بە ڤیزای حەجەوە دێنە ولاتەکەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی سعوودیایە بۆ ئەوەی بتوانێت گۆڕانکاری دیجیتاڵی و بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا بۆ خزمەتکردنی مرۆیی بهێنێتە کایەوە کە ئامانجەکانی دیدگای ئەو وڵاتەیە لە ساڵی 2030.
وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی ڕاگەیاند، ناسنامەی دیجیتاڵی بۆ حاجیان، کە بە هاوکاری وەزارەتەکانی دەرەوە و حەج و عومرە و دەستەی داتا و زیرەکی دەستکردی سعوودیە پەرەی پێدراوە، ڕێگە بە حاجیان دەدات ناسنامەی خۆیان بسەلمێنن بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەپلیکەیشنی "ئوبەشیر" و "تەوەکولنا" بە مەبەستی ئاسانکاری بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان لە گەشتەکەیاندا.
هاوکات دەزگاکانی حکوومەت هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی حاجیان، هاوکات وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە جێبەجێکردنی سزای سەرپێچیکردنی ڕێساکانی ڕێنماییەکانی حەج بەبێ مۆڵەتی ڕاگەیاند، بەو پێیەی سزای دیاریکراو بۆ ئەوانەی مۆڵەتی حەجیان نییە جا ئەوانەی مۆڵەتی نیشتە جێبوونی ئەو وڵاتەیان هەیە یان هاووڵاتی سعوودیین، بڕی 10 هەزار ڕیاڵی سعوودیە.
هەر کە وەرزی حەج نزیک دەبێتەوە، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان چاودێریکردن بۆ ڕیکلامە ساختەکانی حەج چڕتر دەکەنەوە، کە ئەو کەسانە بەلاڕێدا دەبەن ئارەزووی ئەنجامدانی حەج دەکەن، بۆیە وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە هۆشداری دەدات لەم ڕێکلامە چەواشەکارانە.
ئاسایشی گشتی داوا لە هاووڵاتیان و دانیشتوان دەکات ڕایبگەیەنن کە وەڵامی ڕێکلامە ساختەکان لە سایتەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بە ئەنجامدانی حەج بەناوی کەسانی تر و دابینکردنی ئاژەڵی قوربانی بۆ میوانەکان و فرۆشتنی ملوانکەی حەج و تەنانەت دابینکردنی ئامرازەکانی گواستنەوە و زانیاری هەڵەی تر بۆ ئەو مەبەستە ڕانەگەیەنن.