بەرهەمی ئێمباپێ لە 7 وەرز یاریکردنی لە پاریس سانجێرمان

کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان
کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان

کیلیان ئێمباپێ هێرشبەری پاریس سانجێرمان دوای 7 وەرز کۆتایی بە کاروانی یاریکردنی لە پاریس سانجێرمان هێنا بەبێ ئەوەی یانە و وێستگەی داهاتووی ئاشکرا بکات.

ئێمباپێ لەم وەرزە لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە سەرجەم خول و پاڵەوانییەتیەکان 43 گۆڵی تۆمار کرد لەگەڵ تۆمارکردنی 10 ئەسیست، لەنێویدا 26 گۆڵی لە لیگ وەن کردووە و پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیە.

ئێمباپێ لە وەرزی 2017-2018 هاتە پاریس سانجێرمان و لە ماوەی ئەم 7 وەرزەدا لەگەڵ یانەیە بەشداری 306 یاریی کردووە، لەو ماوەیەدا 255 گۆڵ و 108ئەسیستی تۆمار کردووە، لەگەڵ یانە پاریسییەکە 7 جار خولی فەرەنسای بردەوە لەگەڵ 3 نازناوی جامی فەرەنسا و 3 نازناوی جامی سوپەر و 2 نازناوی جامی رابیتەی خولی فەرەنسا.

 

ئامارەکانی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان
ئامارەکانی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان

 

Fly Erbil Advertisment