کارگەیەکی دروستکردنی ئۆتۆمبیلی ئەڵمانی دێتە کوردستان
کۆمپانیایەکی دروستکردنی ئەڵمانی دێتە کوردستان و وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازییی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تەواوی پشتیوانیی بۆ هاتنی ئەو کۆمپانیایە نیشان دەدات.
بەپێێ ڕاگەیاندراوی وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانی کۆبوەوە.
بەپێی ڕاگەیندراوەکە، کۆمپانیای فرامۆری دروستکردنی ئۆتۆمبیلی ئەڵمانی دەیەوێت کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل بە قورسیی حەوت تەن تا سی تەن لە هەرێمی کوردستان دروست بکات.
وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی ڕایگەیاندووە، ڕێنمایی پێویست لەبارەی دامەزراندنی کارگە لە هەرێمی کوردستان و کارئاسانی و هاوکاریی وەزارەت درایە کۆمپانیای فرامۆری ئەڵمانیا.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە نوێنەرانی کۆمپانیای فرامۆری ئەڵمانیا ڕاگەیاندووە، پشتیوان و هاوکاریی هەر کەس ولایەنێک دەبن کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی بکات بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووریی هەرێمی کوردستان.