لەدهۆک شانۆگەریی دادگای شاماران نمایش کرا

شانۆگەریی دادگای شاماران
شانۆگەریی دادگای شاماران

لە هۆڵی محەمەد عارف جەزیری لە دهۆک، شانۆگەریی دادگای شاماران نمایش کرا.

هەڵکەوت ئیدریس نووسەری شانۆگەرییەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: چیرۆکێکی شانۆییەکە، باس لە دۆخی نووسەر دەکات کە چەند ئاستەنگ دێتە پێشی کاتێک کە بابەتێک دەنوسێت، هەروەها باس لە داستانێک دەکات کە فەرهەنگ و ڕەسەنایەتی کوردە و لە بیر کراوە و دەیانەوێت بیناسێننەوە.

هەڵکەوت گوتیشی: شانۆگەرییەکە بەبەشداری 10 ئەکتەر نمایش کرا، کە شانۆییەکە بۆ یەکەم جارە نمایش دەکرێت و بڕیارە لە دوای دهۆک لە شارەکانی دیکە نمایش بکرێت.

شانۆگەریی دادگای شاماران لە نووسینی هەڵکەوت ئیدریس و دەرهێنانی ها عەبدولعەزیزە، هەر یەک لە ئەکتەران هێڤان ئەمین، هەرمان هاشم، عومەر عادل، شیرین ئەیوب،  زەلال ئەحمەد، مستەفا ڕێبەر ، ئاراز یوسف، محەمەد ئیدریس، سامان بەهزاد، ئەحمەد مستەفا ڕۆڵیان تێدا بینیووە.

Fly Erbil Advertisment