لەدهۆک شانۆگەریی دادگای شاماران نمایش کرا
لە هۆڵی محەمەد عارف جەزیری لە دهۆک، شانۆگەریی دادگای شاماران نمایش کرا.
هەڵکەوت ئیدریس نووسەری شانۆگەرییەکە بە کوردستان24ی راگەیاند: چیرۆکێکی شانۆییەکە، باس لە دۆخی نووسەر دەکات کە چەند ئاستەنگ دێتە پێشی کاتێک کە بابەتێک دەنوسێت، هەروەها باس لە داستانێک دەکات کە فەرهەنگ و ڕەسەنایەتی کوردە و لە بیر کراوە و دەیانەوێت بیناسێننەوە.
هەڵکەوت گوتیشی: شانۆگەرییەکە بەبەشداری 10 ئەکتەر نمایش کرا، کە شانۆییەکە بۆ یەکەم جارە نمایش دەکرێت و بڕیارە لە دوای دهۆک لە شارەکانی دیکە نمایش بکرێت.
شانۆگەریی دادگای شاماران لە نووسینی هەڵکەوت ئیدریس و دەرهێنانی ها عەبدولعەزیزە، هەر یەک لە ئەکتەران هێڤان ئەمین، هەرمان هاشم، عومەر عادل، شیرین ئەیوب، زەلال ئەحمەد، مستەفا ڕێبەر ، ئاراز یوسف، محەمەد ئیدریس، سامان بەهزاد، ئەحمەد مستەفا ڕۆڵیان تێدا بینیووە.