پشتیوان سادق: دوای ڕەزامەندیی لیژنەی فەتوا بانگدان لە مزگەوتەكان ڕێكده‌خه‌ینه‌وه
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیارماندا بانگدان لە مزگەوتەكانی كوردستان رێكبخەینەوە.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای وەرگرتنی رەزامەندی لیژنەی فەتوا، بڕیارماندا بانگدان لە مزگەوتەكانی كوردستان رێكبخەینەوە.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ئه‌وقاف راشیگه‌یاند، لە ھەر شار و شارۆچكەیەك بە شێوەیەكی راستەوخۆ بانگ دەدرێت و دەگوازرێتەوە بۆ ھەموو مزگەوتەكانی دیكە".
پشتیوان سادق گوتیشی "زیاتر لە سەدان مامۆستای ئایینی دەنگ خۆش بەشدار دەبن لە پڕۆسەكە و لە ئایندەیەكی نزیكدا لە سەرانسەری كوردستان جێبەجێدەكرێت".
به پێی په‌یڕه‌وی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، رۆژانه له پێنج كاتی جیاوازدا (به‌یانی، نیوه‌ڕۆ، عه‌سر، مه‌غریب و عیشا) بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان رووكردنه مزگه‌وته‌كان، به ده‌نگ و ئاوازی جیاواز له مزگه‌وته‌كان بانگ ده‌درێت.