لافاو شەقامەکانی ئەڵمانیا دەکاتە ڕووبار

لێزمە باران و لافاو لە ئەڵمانیا
لێزمە باران و لافاو لە ئەڵمانیا

بەهۆی ئەو لێزمە باران و لافاوەی هەرێمی زارلاندی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیای گرتووتەوە لە نزیک سنووری فەرەنسا، سەدان کەس لە مەترسی ڕزگارکراون و بەرەو ناوچەکانی دیکە ڕاگوێزراون. هاوکات کارکردن لە وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەباش ڕاگیراوە و حکوومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، بەدرێژایی سەدەیەک دۆخی لەم جۆرە ڕووی نەداوە.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵـمانی بڵاوی کردووەتەوە، ناوەندی بەرگریی شارستانیی هەرێمی زارلاند هۆشداری داوەتە دانیشتووانی ناوچەکانی سنووری هەرێمەکە و ڕایگەیاندووە، بەهۆی هەرەسهێنانی بەشێکی بەربەستی ئاوی شارۆچکەی کیفێرشید مەترسی کارەساتی گەورە دەکەن، هەربۆیە داوای لە خەڵکی کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و کارکردنیشی لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ناوچەکەش ڕاگرتووە.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی حکوومەت بڵاوی کردووەتەوە، بە درێژایی ئەم ساڵەی ڕابردوو ئەمە یەکەمجارە لافاوی بەم شێوەیە ناوچەکە بگرێتەوە و ئاستی ئاو بەرز بێتەوە.

هەروەها بڵاوی کردووەتەوە، بە ئەگەری زۆر ئەمڕۆ شەممە ئۆلاڤ شۆڵز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا سەردانی ناوچە زیان پێگەیشتووەکان بکات.

هەر لە ئەڵمانیا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووباری زار و ترس لە دروستبوونی لافا نزیکەی 200 خێزانیان لە دانیشتووانی شارۆچکە شۆدن لە هەرێمی ڕاینلاند بالاتیناتیان بەرەو شوێنێکی دیکە ڕاگواستووە و هۆشداری لە ڕۆچوونی زەوی لە چەند ناوچەیەک دەکەن بۆ ئەمەش هۆشدارییان داوەتە خەڵکی.

لەلایەن خۆیەوە دەستەی چاودێرییەکانی کەشوهەوا نەک هەر لە هەرێمی زارلاند، بەڵکو لە تەواوی ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەکەی دیکەش دەدات و ڕایگەیاندووە، لە تیمەکانی بەرگری شارستانی لە 117 ناوچە خراونەتە ئامادە باشی بەهۆی ئەوەی هەندێک ناوچە ئاستی ئاو و لافاو بە نزیکەی 40 سانتی مەتر بەرزبووەتەوە.

Fly Erbil Advertisment