عەزیز وەیسی چەند ئاهەنگێک لە ئەمەریکا ساز دەکات

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، عەزیز وەیسی لە ئەمەریکایە بۆ سازکردنی چەند ئاهەنگێک و گوتی: هیوادارم کاری باشتریان بۆ بکەم.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ، عەزیز وەیسی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، سوپاسی کوردانی ئەمەریکا دەکەم بۆ ئەو پێشوازییە جوانەی لە منیان کرد، هیوادارم کاری باشتریان بۆ بکەم، هەروەها ئەگەر هونەرمەند خەڵک پیشوازی لێ نەکات ئەوە دەمرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، کاتێک من دەبینیم ئەو خەڵکە بەو گوڕوتینەوە پێشوازیی لە من و کارەکانم دەکەن، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کاری باشتریان بۆ بکەم.
دەشڵێت: یەکەم جارە من بەو شێوەیە ئاهەنگ دەکەم، کە لە داڵاس لە شوێنی ئاهەنگەکانی مایکل جاکسۆن ئاهەنگم کرد، ئەوەش جێگای خۆشحاڵییە بۆ من کە یەکەم جارە دێمە ئەمەریکا و لەو شوێنە ئاهەنگ دەگێڕم.
عەزیز وەیسی، باسی لەوەش کرد، دوو ئاهنگم ماوە کە یەکێکیان لە ناشڤیل و ئەوی دیکەیان لە سانتیاگۆیە، دوای ئەوەش ئەگەڕێمەوە جوانڕۆ.