بەرزترین داهاتی یاریزانانی تۆپی پێ لە 2024.. ئینفۆگرافیک

بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی نەسڕ لەنێو یاریزانانی تۆپی پێ خاوەنی زۆرترین داهاتە لە ساڵی 2024.
کریستیانۆ پێشەنگی لیستەکەی گرتووە و لەنێو یاریزانانی تۆپی پێ لەمساڵدا تا ئێستا بڕی 260 ملیۆن یۆرۆ داهاتی ئەم یاریزانەیە، کریستیانۆ جاری چوارەمە لە مێژوویدا سەرووی لیستەکە دەگرێت.
گۆڤاری فۆربسی ئەمریکی هێمای بۆ ئەوە کردووە کریستیانۆ رۆناڵدۆ ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی نەسڕ وەردەگرێت و لە هەمان کاتدا بووەتە وەبەرهێنەرێکی باش بۆ خولی تۆپی پێی سعوودیە.
لە پلەی دووەمی لیستەکەشدا لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی و یاریزانی ئینتەر مەیامی دەبینرێت کە ئەم یاریزانە داهاتەکەی لەمساڵدا 135 ملیۆن یۆرۆیە، 65 ملیۆن وەکو مووچە و 70 ملیۆنیش لەرێگەی سپۆنسەرەکان و ریکلامە بازرگانییەکان.
هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ و نێیمار داسیلڤا و کەریم بێنزێماش لە پلەکانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمی ریزبەندییەکە دەبینرێن، بەمشێوەیەی خوارەوە..
