وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی چین ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا

K24 – هەولێر:

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکوومەتی هەرێمی کوردستان  زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە (MOFCOM) وڵاتی کۆماری چینی میللی ڕادەگەێنێت.

ئەمڕۆ شەممە (18ـی ئایاری 2024) لەمیانەی ڕاگەیاندراوێکدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایان، فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەرکەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:

https://mega.nz/folder/SZlUFBoJ#FtGI71CXpwNw1UBS2WcwyA

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

مەرج و داواکارییەکانی کۆماری چینی میللی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:

- بڕوانامەی دەرچوون کە پشتڕاست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەی خوێندنی باڵا و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نووسینگەی پشتڕاستکردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.

- بڕوانامەی تایبەت بە نەبوونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لە لایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت ڕاستکرابێتەوە.

- بڕوانامەی تەندروستی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەو ەو نووسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.

- تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆفل و ئایلتس یا پشتگیریەک لە زانکۆکەی کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بووە.

- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.

  • سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.

 

مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:

ماستەر:

* پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

* پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە.

* پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت.

* ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

* داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

* کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

* کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

* کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.

* پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.

تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لەڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (25/5/2024) کاتژمێر (12)ـی نیوەرۆ، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێڵە رەوانە بکەن:

d

لە سەرەوە وشەی (MOFCOM) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت.

* ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.

* شوێنی کار

* بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر

* ئیمێل

* تەلەفۆن

دکتۆرا:

* پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

* پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (5) ساڵ خزمەتی هەبێت.

* دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (70) کەمتر نەبیت.

* ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

* داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

* کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

* کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی  پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

* کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.

* پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.

تێبینی: بۆ ئەو بەڕێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (25/5/2024) کاتژمێر (12) ى نیوەڕۆ، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن 

d

سەرەتا ووشەی (MOFCOM) بنوسرێت، ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت.

* ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە

* شوێنی کار

* بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر یا دکتۆرا

* ئیمێل

* تەلەفۆن

تێبینی گشتى:

- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

- تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:

تەلەفۆن: 07511378422

ئیمێل:

g

 

Fly Erbil Advertisment