ئامانجەکەی بارسێلۆنا ئامادەیە گرێبەستی چێڵسی واژۆ بکات

میسینیۆ
میسینیۆ

ئیسیفاو ویلیان ناسراو بە "میسینیۆ" کە ئێستا بە یەکێک لەدیارترین یاریزانە بەهرەمەندەکانی بەڕازیل دادەنرێت بەمنزیکانە روو لە پرێمەرلیگ دەکات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە میسینیۆ گرێبەستێک بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی چێڵسی واژۆ دەکات جگە لە 25 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەکو خەڵات لە ئەگەری بردنەوەی نازناوەکان، گرێبەستەکەیشی تاکو ساڵی 2032 دەبێت.

لەلایەن خۆیەوە فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناووبانگی ئیتاڵی هێمای بۆ ئەوە کردووە ئەم یاریزانەی پاڵمێراسی بەڕازیلی لە ساڵی 2025 لەگەڵ یانەکەی دەستبەکار دەبێت ئەو کاتەی تەمەنی دەبێتە 18 ساڵان.

سەرچاوە ئیسپانییەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە بەم هەنگاوەی چێڵسی، هەوڵەکانی بارسێلۆنا کۆتایی دێت کە لە ساڵی رابردووەوە چاودێری ئەم یاریزانە دەکات و ئارەزوو دەکات بیگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام دەرکەوتنی لامین یامال و بەرزی نرخی یاریزانەکە بارسێلۆنای تا راددەیەک سارد کردەوە، یاریزانەکەش لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کردبوو خەونی یاریکردنە لە بارسێلۆنا، بەڵام بەمنزیکانە خەونەکەی نابێتە راستی و لەبری بارسێلۆنا روو لە چێڵسی دەکات.

 

Fly Erbil Advertisment