لە بەغدا پێکدادان دروستبوو

دوو گرووپی چەکداریی لە ناوچەی ئەلعوبەیدی بەغدا دەستیان بە پێکدادان کردووە و تا ئێستا چەند پۆلیسێک بریندارن و برینی هەندێکیان سەختە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، رۆژی یەکشەممە(19ـی ئایاری 2024)، لە ناوچەی ئەلعوبەیدی بەغدا، پێکدادان لە نێوان چەکدارانی سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە و ئەنساڕوڵڵاهـ ئەلئەوفیائی سەر بە حەشدی شەعبی درووستبووە.
زانیارییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، سێ چەکداریی سەرەیا سەلام، دوو چەکداری حەشدی شەعبی و چوار ئەندامی ریزەکانی پۆلیسی فیدراڵی بریندران، و برینی بەشێکیان سەختە و بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
کوردستان24 زانیوویەتی، کوڕی محەمەد ساعدی، ئامر لیوای 19ـی حەشدی شەعبی، لە پۆستێکی فەیسبووکدا، موقتەدا سەدری بە بەعسی ناوبردووە، لە ئەنجامدا لایەنگرانی رەوتی شیعەی نیشتمانی و چەکدارانی سەرایا سەلام هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو.
دوابەدوای ئاڵۆزییەکانیش، محەمەد ساڵح عێراقی، وەزیری موقتەدا سەر لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، کارەکە رادەستی هێزە ئەمنییەکان بکەن، چونکە یاسا سەرکۆنەیان دەکات.