بەهۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری ئێران چالاکییە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە راگیرا

خولی نایابی ئێران
خولی نایابی ئێران

وابەدوای گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و حەوت کەسی دیکە، بەفەرمی چالاکییە وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە رادەگیرێن، لەنێویاندا خولی تۆپی پێی نایابی ئەو وڵاتە.


مەنسوور قەنبەرزادە جێگری سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران رایگەیاند، یارییەکانی گەڕی 28 ی خولی تۆپی پێی ئێران کە بڕیاربوو یارییەکانی سبەی سێشەممە بەڕێوەبچێت بەهۆی ئەم رووداوە دواخرا، وەزارەتی وەرزشی ئەو وڵاتەش بڕیاریدا چالاکییە وەرزشییەکانی ئێران بەهۆی رووداوی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی تا کۆتایی ئەم هەفتەیە رابگرێت.


ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19-05-2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە.

دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و میدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون.