لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی دەستی پێ‌کرد
میدیا فەرمییەکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ڕەئیسی دەستی پێکردووە.
رۆژی دووشەممە(20ـی ئایاری 2024)، میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، لەبەرە بەیانی ئەمڕۆوە شاندێکی باڵای تەکنیکی فڕۆکەوانی بە سەرپەرشتی جەنەڕاڵ عەلی عەبدولئیلاهی، جێگری ڕێکخەری فەرماندەیی هێزە چەکدارەکان، لەگەڵ پسپۆڕانی تەکنیکیی سەردانی شوێنی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەیان کردووە و لەسەر پارچەکانی هێلیکۆپتەرە لێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ئاشکرا کردنی هۆکاری کەوتنە خوارەوەی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی به‌نداوێك له ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه چوو و تێیدا ئیبراهیم ڕەئیسی، سه‌رۆكی كۆچكردووی ئێران و ئیلھام عەلیێڤ، سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان به‌شدار بوون، به‌ڵام به‌نداوه‌كه بووه هۆی كۆتاییهێنان به ژیانی سه‌رۆكی ئێران.
پڕۆژه‌ی به‌نداوی "قیز قه‌لعه‌سی" سێیه‌مین به‌نداوی سنووری هاوبه‌شیی نێوان ئێران و ئازه‌ربایجانه و ئه‌ندازیارانی ئێرانی دیزایینیان كردووه.
به‌نداوی " قیز قه‌لعه‌سی" به گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئاویی له ناوچه‌ی سنووری باكووری ڕۆژئاوای ئێران داده‌نرێت و پێشبینی ده‌كرێت ساڵانه بڕی دوو ملیار مه‌تر سێجا، ئاو گل بداته‌وه.