فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی زانایانیان لە ناحیەی دینارتە بۆمبباران کرد

بۆردومانی تورکیا
بۆردومانی تورکیا

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی زانایانیان لە ناحیەی دینارتە بۆمبباران کرد.

رۆژی دووشەممە(20ـی 2024)، ئاری حوسێن، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، گوندی زانایانیان لە ناحیەی دینارتە بۆمبباران کرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی بۆردوومانەکە ئاشکرا نەکراوە.

پێشتر، جەیمس جێفری، نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سووریا و جەنگی هاوپەیمانان دژ بە داعش ڕایگەیاند، دەبێت تورکیا بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق، هێرشەکانی بۆ سەر پەکەکە ئەنجام بدات.

لە میانی چەند لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، جەیمس جێفری لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا جەنگی دژ بە تیرۆر دەکات و مافی خۆیەتی، بەڵام دەبێت هێرشەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بێت.

Fly Erbil Advertisment