چەند خانمە شانۆکارێکی کورد لە قاهیرە خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێ درا

سێ خانمە شانۆکاری کورد لە فیستیڤاڵێکی شانۆی خانمان لە قاهیرە، ڕێزیان لێ دەگیرێ و خەڵات دەکرێن.
لە خولی دووەمی فیستیڤاڵی ئیزیسی نێودەوڵەتی بۆ شانۆی خانمان لە 16 بۆ 22ـی ئایاری 2024 لە قاهیرە ، خانمانی شانۆکاری کورد، نیگار حەسیب قەرەداخی، گەزیزە عومەر، فرمێسک مستەفا ئامادەبوون.
بەپێی زانیارییەکان، نیگار حەسیب قەرەداخی بە پێرفۆرمانسی میمۆری بەشداری فیستیڤاڵەکەی کردووە، گەزیزە عومەر و فرمێسک مستەفاش لە توێژینەوەی فیکری فیستیڤاڵەکە بە بابەتی جیاواز لەسەر داهێنانی خانمان لە ژێر بۆردوماندا بەشداربوون.
جێی باسە لەم فیستیڤاڵەدا چەندین نمایش و توێژینەوە و ۆرکشۆپی تایبەت پێشکەش کران.
لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەش، هونەرمەندان خەڵاتی ڕێزلێنانیان لەلایەن ئەکتەری بەناوبانگی میسر خاتوو ئیلهام شاهینەوە پێبەخشرا.