ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر: هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی نایابی كاركردنی هەیە
K24 – هەولێر:
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دەڵێت: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت زۆر مێژوویی و قووڵن.
ئه‌حمه‌د بن حه‌سه‌ن الحەمادی، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە ڕابردوودا وه‌به‌رهێنه‌ری قه‌ته‌ری و بازرگانانمان لێره له هه‌رێمی كوردستان كاریان كردووه و من پێموایه بۆ داهاتووش ئه‌وان پرۆژه‌ی گه‌وره و بیرۆكه‌ی نایابیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لێره ئه‌نجامی بده‌ن.
ناوبراو دەڵێت: له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتووین كه وه‌به‌رهێنه‌رەكانی هه‌ردوولامان له‌گه‌ڵ یه‌ك دابنیشن بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی داهاتوو بۆ كاره‌كانیان چ له هه‌رێمی كوردستان یانیش قه‌ته‌ر دیاری بكه‌ن و چۆنیه‌تی هاوكاریكردنی نێوانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، گوتیشی: له‌ڕاستیدا هه‌رێمی كوردستان ژێرخانێكی نایابی هه‌یه و ژینگه‌كەشی نایابه بۆ كاركردن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (26ـی ئایاری 2024)، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و بەرپرسانی حزبی و حکوومی كونسوڵخانه‌ی گشتیی قه‌ته‌ر له هه‌ولێر کرایەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی پێشکەشکردنی وتارێك لە ڕێورەسمەکەدا گوتی: بانگهێشتی وەبەرهێنەرانی قەتەری دەکەین کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە بوارە جۆراوجۆەکاندا پرۆژەی ئەنجام بدەن و ئێمەش لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانییەک لەم بوارەدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، هیوای خواست كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی قه‌ته‌ر ببێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و ده‌وحه.
رۆژی یەکشەممە (26ـی ئایاری 2024) بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، بە کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر، چەندان ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتییان دەکرێت، هەروەها هەماهەنگییەکی زۆر باش هەیە لەنێوان دامەزراوەکانی حکوومەت بە گشتی و بەتایبەت دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ کونسوڵخانەی قەتەر.
بەگوتەی بەرگەشت ئاکرەیی، "قەتەرییەکان چاوییان لە وەبەرهێنانە لە هەرێمی کوردستان، هەربۆیە وەبەرهێنە قەتەرییەکان پارەدارکردنی چەند پڕۆژەیەکییان کردووە لە هەرێمی کوردستان".