له‌باره‌ی چوونی شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ به‌غدا روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان

سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌باره‌ی چوونی شاندێكی یه‌كێتییه‌كه‌ بۆ به‌غدا، روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، به‌ كوردستان24ـی راگه‌یاند، بیستمان شاندێكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان چووه‌ته‌ به‌غدا.

هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌م شانده‌ به‌ بێ ئاگاداری و پرسی ئێمه‌،‌ بۆ مه‌رامیی حزبی خۆیان چوونه‌ بۆ به‌غدا".

گه‌رمیانی روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و شانده‌ی سه‌ردانی‌ به‌غدایان كردووه‌، پێكهاتوون له‌ جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌ك. ده‌شڵێت: "ئه‌وان له‌ رێگه‌ی خه‌ڵكی حزبی خۆیانه‌وه‌ ئه‌و سه‌ردانه‌یان ئه‌نجامداوه‌".

گوتیشی: "من وه‌ك سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی سكرتارییه‌ت، ئاگاداری سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وان نیین بۆ به‌غدا".