محەممەد زراری: ڕاده‌ستكردنی به‌شێك له داهاتی ناوخۆ، نیازپاكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌دات
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی لە هەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕاده‌ستكردنی به‌شێك له داهاتی ناوخۆ به به‌غدا نیازپاكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌دات؛ ده‌شڵێت، لیژنه‌یه‌ك سه‌رقاڵی دیاركردنی ئه‌و داهاتانه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدای ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) محەممەد زراری، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی لە هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی گوت، ڕاده‌ستكردنی بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دینار له داهاتی ناوخۆوه له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به حكوومه‌تی فیدراڵ، هه‌نگاوێكی نوێ و ئه‌رێنییه و قۆناغێكی گرنگه.
محەممەد زراری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته لێكگه‌یشتنی زیاتر له په‌یوه‌ندییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسی دارایی.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی چاودێریی دارایی لە هەرێمی کوردستان گوتیشی، نیازپاكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌دا كه به پێی ده‌ستوور و له چوارچێوه‌ی یاسادا كار ده‌كات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، لیژنه‌یه‌ك سه‌رقاڵی دیاركردنی ئه‌و داهاتانه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدای ده‌كات. ڕوونیشی كرده‌وه، داهاته‌كان هه‌ندێكیان ده‌بێت هه‌مووی ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت، هه‌ندێكیشیان ڕاده‌ست ناكرێن و هه‌ندێكی دیكه‌ش به هاوبه‌شی ده‌بێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئایاری 2024، بۆ یەكەمجار بڕی 85 ملیار و 199 ملیۆن و 634 هەزار دینار كە بریتییە لە 50%ی داهاتی باج و ڕەسمی گومرگیی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی شوبات بەپێی راپۆرتەكانی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە، خرایە سەر سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم هەنگاوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، یەكەمین جارە، لە دوای ساڵی 2003وە تاوەكوو ئەمڕۆ، بەشێك لە داهاتی نانەوتی ناوخۆ ڕادەستی حكوومەتی فیدڕاڵ بکرێت، ئەمەش دوای ئەو پێشكەوتن و ڕێككەوتنانەی كە لەسەر بابەتی مووچە و هەندێك لە بابەتە داراییەكان لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی هاتوونەتە ئاراوە.
ئەم هەنگاوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجامی لێكتگەیشتنی نێوان هەردوو سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانییە.