بەهۆی سواڵکەرەکانەوە هۆتێلێک لە سلێمانی داخرا

قایمقامییەتی سلێمانی داخستنی هوتێلێکی لە سەنتەری شارەکە ڕاگەیاند و هۆکارێکی داخستنەکەش داڵدەدان و حەواندنەوەی سواڵکەرەکان بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامییەتی سلێمانیدا هاتووە، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڕێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییەت (هۆتێل ڤان)یان له شەقامی گۆران داخست، یەکێک لە سەرپێچییەکانی هۆتێلەكە، پابەند نەبوونی ڕێنماییه‌كانی كاركردن بووە و شوێنی مانه‌وه‌ی بە ده‌رۆزه‌كه‌ر (سواڵكه‌ر) داوە.
قایمقامییەتی سلێمانی هۆشداریشی داوەتە تەواوی هۆتێلەکانی شارەکە بۆ ئەوەی پابەندی ڕێنماییەکانی کارکردن بن و شوێنی مانەوە بە سواڵکەرەکان نەدەن، چونكه دادەخرێن.
قایمقامییەتی سلێمانی زیاتر ڕوونیکردووەتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی ڕێستۆرانتی قایمقامییه‌ت، هۆتێلە داخراوەکە پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستیی و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن نەبووە و سەرەڕای داخستن، خاوه‌نی هۆتێله‌كه‌شی ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كەنه‌وه.