لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کرا

لە پێناو پێشخستنی زیاتری کەرتە جیاوازەکان لە ھەرێمی کوردستان و بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و وەبەرھێنان ئینستویتی کوردستان بۆ داھێنان و ژووری بازرگانی و وەبەرھێنەران و بازرگانان کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریان ئەنجامدا و زیاتر لە 18 پڕۆژەی جۆراوجۆری کشتوکاڵی و پیشەسازی بە مەبەستی جێبەجێکردن خرانه بهرباس
سەرقاڵی گفتوگۆن لەسەر بونیادنانی ئابووری ھەرێمی کوردستان بازرگان و وەبەرھێنەران و لایەنە حکومییەکان بۆ پەرەدانی زباتر بە کەرتە جیاوازەکان، بازرگانە و خاوەن پڕۆژەکی پیشەسازی گەورەییە کە دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەباییە، ئەو دەڵێت: بیرۆکەکەمان خستەڕوو ھەرکەس بیەوێت لە گەڵمان بەشداربێت ئەوە ساڵی داھاتوو یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبای دەخەینە بازاڕەوە.
عیماد محەممەد، بازرگانە و بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو پڕۆژەیە لە 100% کارەباییە، بەهەمی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانە کارەباییە، هەروەها چەندین پڕۆژە لەگەڵ ئەو پڕۆژەیە دێتە کایەوە، وەک "دروستکردنی پاتری، دروستکردنی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەباییە" هەروەها زۆر بەشی دیکەی پیشەسازی لەگەڵ ئەو پڕۆژەیە دەکرێتەوە.
پڕۆژەکان لە لایەن ئینستیوتی داھێنان بۆ پڕۆژەکان ئامادە کراوە، ئامانجەکە پەرەدانی زیاترە بە کەرتی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.
ژووری بازرگانی ھەولێر دەیەوێت ئەو پڕۆژانە کە گرنگن پێشکەشی وەبەرھێنەران و بازرگانەکانی بکات، بۆ جێبەجێ کردن.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، وەبەرهێنەران و سەرمایەداران دەتوانن بە تێچووەکی زۆر کەمتر لە وڵاتانی دەرەوە، ئەو پڕۆژانە بکەن، کە هەم داهێنانەکە کوردی بێت و لەناو هەرێمی کوردستان بێت.