دراوی ساختە هەڕەشە لە بازاڕی عێراق دەکات

جارێكی دیكه دراوی ساخته، به‌تایبه‌ت جۆری 50 هه‌زار دیناری و 25 هه‌زار دیناری، هه‌ڕه‌شه له بازاڕی عێراق ده‌كات و ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن دووكان به‌وهۆیه‌وه زیانیان پێ گه‌یشتووه، له‌كاتێكدا پسپۆڕانی یاسا ده‌ڵێن، نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی دراوی ساخته، پێویستی به حوكمی دادگایی و سزای توندی یاسایی ده‌رهه‌ق به تاوانبارانی ئه‌و بابه‌ته هه‌یه.
مه‌ترسییه‌كانی دراوی ساخته بووه‌ته جێگه‌ی نیگەرانی زۆرێك له كاره‌كته‌ره‌كانی بازاڕ و دوكانداران، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زیادبوونی رێژه‌ی دراوی ساخته، پێوه‌بوون به ته‌ڵه‌ی فێڵبازانیش بووه‌ته ئه‌گه‌رێكی به‌هێز. جاسم ئەحمەد له یه‌كێك له مۆڵه‌كان ژمێریاره و به نیگه‌رانییه‌وه باسی ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م خۆی بووەتە قوربانیی ئەو فێڵە.
جاسم ئەحمەد گوتی، دوایین جار به‌ر له دوو هه‌فته بوو، كاتێك كرێكارێكی پاكستانی 25 هه‌زاری ساخته‌ی پێدام و زۆر له دراوی ڕاسته‌قینه‌كه‌وه نزیكه و زۆرینه‌ی خه‌ڵك نازانێت كه ئه‌مه دراوی ساخته‌یه، به‌ڵام ئێمه له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ین و ده‌یناسینه‌وه، ئێستا جۆری 50 هه‌زار زۆر ساخته كراوه و خه‌ڵك زۆر ده‌ترسێت مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات.
به‌گوته‌ی پسپۆڕان، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و جۆره دراوانه ئابووری وڵات تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بكاته‌وه و جگه له هه‌ڵاوسان، متمانه‌ی هاووڵاتیانیش به نه‌ختینه ناهێڵێت.
جه‌لیل لامی، پسپۆڕی ئابووری دەڵێت، بڕێكی زۆری دراوی ساخته خراوه‌ته بازاڕی عێراق و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانه‌وه هاورده ده‌كرێن، حكومه‌تی عێراق له‌به‌رده‌م ته‌حه‌ددایه‌كی گه‌وره‌دایه به‌رامبه‌ر ئه‌و دراوه ساخته‌یه، چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و نه‌مانی متمانه‌ی هاووڵاتیان به دراوی نیشتمانی ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی دراوی ساخته له بازاڕ كه ئه‌سته‌م له دراوی ڕاسته‌قینه‌وه جیاده‌كرێته‌وه، هاووڵاتیان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، له ماوه‌كانی داهاتوودا توانای گه‌یشتنی به هه‌موو گیرفانێك هه‌بێت، ته‌نانه‌ت گومانی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه دزه بكاته ناو ئه‌و مووچه كه‌مه‌ی مانگانه‌ش وه‌ریده‌گرن.
پێشتر بانکی ناوەندیی عێراق لە پەڕەی تایبەتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دراوە کاغەزییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە وێنەی ئەندازیاری تەلارسازی ناسراوی کۆچ کردووی عێراقی، خاتوو زەها حەدیدی لەسەرە، ڕاست نییە و دراوێکی ساختەیە.
بانکی ناوەندیی عێراق هۆشداری داوەتە هاووڵاتییان و داوایان لێ دەکات وریابن لە حاڵەتی ئەوەی هەندێک کەس ڕەنگە هەوڵی ساغکردنەوە یان مامەڵە بەو دراوەوە بدەن.
ئاشكراشی کردووە، بانکی ناوەندیی ئێستا هیچ نیازێکی بۆ چاپکردنی دراوێکی نوێی لەم جۆرەی نییە، جەختیش دەکاتەوە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرانبەر بە ساختەکاران و پێشێلکارانی یاسا و برەودەران بەو دراوە ساختەکراوە دەگرنەبەر.