بەندەرەکانی عێراق بوونەتە سەرچاوەی گەندەڵی

سه‌رۆكی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئاماژه به چه‌ندان پێشێلكاری له به‌نده‌ره‌كانی عێراق ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ملیاران له‌و ڕێگه‌یه‌وه به‌فیڕۆ دراوه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024) یاسر هاشم حوسه‌ینی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به پێشێلكاریی كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كانی عێراق به‌رده‌وامه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان پێشێلكاری كراوه.
یاسر هاشم حوسه‌ینی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كان ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش و به‌رپرسی هۆبه‌كانی كۆمپانیاكه‌یان بانگهێشت كردووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵیاندا كردووە.
ناوبراو، جه‌ختیشی كرده‌وه به‌ڵگه‌ی تەواویان هه‌یه پێشێلكارییه‌كان ده‌سه‌لمێنن و ئه‌و ڕاستییه ده‌خه‌نه ڕوو، كه پاره‌یه‌كی زۆری گشتی له‌و باره‌وه به‌فیڕۆ دراوه و زیانی به ئابووریی عێراق گه‌یاندووه.
حوسه‌ینی ڕوونیشی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییانه‌وه نزیكه‌ی پێنج ملیار دینار به‌فیڕۆ دراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه فالح خه‌زعه‌لی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، ڕێژه‌ی سوود كه كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌سه‌ر "حیسابی عێراق" وه‌ریان گرتووه، گه‌یشتووه‌ته 82%.