گەنجترین کەس له‌ناو كاروانی حاجییانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، خه‌ونی به سه‌فه‌ری حه‌ج بینیوه

كاروانی یه‌كه‌می حاجییانی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌م ساڵ به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێ كه‌وت؛ هاوكات گەنجترین كه‌سی ناو كاروانه‌كه كارمه‌ندێكی كۆمپانیای پاككردنه‌وه‌یه.
فه‌رمان محه‌ممه‌د كارمه‌ندی کۆمپانیای پاککردنەوەیە و لەناو کاروانی یەکەمی حاجییانی ئیدارەی ڕاپەڕین گەنجترین کەس بوو، كه به‌ره‌و سه‌فه‌ری حه‌ج به‌ڕێ كه‌وتووه.
له‌م باره‌وه محه‌ممه‌د، باوكی فه‌رمان به كوردستان24ـی گوت، كوڕه‌كه‌ی چەند جارێک لە ماڵەوە باسی کردووە خەونی بەوه بینیوه سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌كات.
محه‌ممه‌د زیاتر گوتی، فه‌رمانی كوڕی خه‌ونه‌كه‌ی به دی هات و خوا یارمه‌تیده‌ری بوو و ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی بووه قیسمه‌ت و له‌گه‌ڵ موسڵمانانی كوردستان ئه‌م سه‌فه‌ره ڕۆحییه ده‌كات.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 27ـی ئایاری 2024) یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتن و لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی حاجییان، وەزیری ئەوقاف داوای پابەندبوون و دوعای خێری لە حاجییان کرد.
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە کاتی بەڕێکردنی یەکەم کاروانی حاجییان بەرەو سعوودیە گوتی: شاندی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەر لە سەرۆکی شاندەکەوە تاوەکوو تەواوی ئەندامانی شاندەکە وەک ئەرکێکی ئایینی، یاسایی و ئیداری لە خزمەتی زیارەتکارانی حەج دەبن.
گوتیشی: داواکارم حاجیانی کوردستان پابەندی ڕێکار و ڕینماییەکانی شاندی باڵای وەزارەتی ئەوقاف بن بۆ حەج، چونکە شاندەکە بۆ هاوکاریی و ئاسانکاریی بۆ حاجیانی کوردستان هەرچییەکیان لە توانادا بێت درێغیی ناکەن، بەڵام پێویستە حاجیانیش ئارامگر و پابەندی ڕێکار و ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە ڕێکوپێکی بەڕێوە بچێت.
ڕاشیگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکوەزیران بڕی سێ ملیار دیناری خستووەتە سەر تێچووی پرۆسەکە بۆ ئەوەی پشتیوانیی و هاوکاریی حاجییانی کوردستان بکەن.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف ئاماژەی دا، هەر ئەمڕۆکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرە سعوودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەڕێ کەوتوون و گوتیشی "داواتان لێ دەکەم دووعای خێرمان بۆ بکەن"