ئاگره‌كه‌ی شاخی گۆیژه جارێكی دیكه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه

ئاگره‌كه‌ی شاخی گۆیژه دوای كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانییه‌وه، جارێكی دیكه سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه و تیمه‌كان له زه‌وی و ئاسمانەوە هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
له‌م باره‌وه دالیا كه‌مال په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی گوتی، دوای ئه‌وه‌ی ئاگر له به‌شێكی شاخی گۆیژه كه‌وته‌وه و دواتر توانرا كۆنترۆڵ بكرێت، دوای كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، جارێكی دیكه، سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه وتا ئێستە نه‌توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت.
دالیا كه‌مال سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه سه‌خته و گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له ڕێگه‌ی زه‌مینییه‌وه ناتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن، بۆیه بە فڕۆكه‌وه هه‌وڵی كوژاندنەوه‌ی ده‌ده‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی گوتیشی، ئاگره‌كه له نزیك ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش له سه‌رو و خواره‌وه‌ی گۆیژه له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنیدان.
ماوه‌یه‌كه هه‌واڵی دروستكردنی پرۆژه‌یەک له شاخی گۆیژه، بووه‌ته جێی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی كۆمپانیای قه‌یوان گرووپ له‌م باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، به دروستكردنی پرۆژه له شاخی گۆیژه، تۆپۆگرافیا و شێوه‌ی شاخه‌كه تێك ناچێت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
تێكدانی شاخی گۆیژەی سلێمانی و شێواندنی، نیگەرانییەكی توندی لەلایەن ژینگەپارێزان و هاووڵاتییانی شاری سلێمانی لێ كەوتەوە، ژینگەپارێزەران و پسپۆرانی ژینگەش تێكدانی شاخی گۆیژە بە هەنگاوێك دادەنێن بۆ تێكدانی سیما و ژینگەی سلێمانی.
گۆیژە یەکێکە لە جوانییەکانی سلێمانی، جگە لەوەی کە جوانییەکی تایبەتی بە شارەکە بەخشیووە، هاوکات لە ڕووی ژینگەیی و کەشوهەواوە سوودی زۆری بە شارەكە بەخشیوە، هەرچەندە بڕیار بوو نەمامی زیاتر لە شاخی گۆیژە بچێنرێت، بەڵام ئێستا شاخ و زەوییەکەشی هەڵدەکەنرێت و دەکرێت بە پڕۆژە، ئەمەش نیگەرانی زۆری لەلایەن هاووڵاتیی و ژینگەدۆستان لێکەوتووەتەوە و بە تێكدانی سیمای سلێمانی دادەنرێت.
فایق بێکەسی شاعیر دەڵێت:
وا مەزانە گۆیژە نزمە، چونکە تەبعی عالییە
نازری قەسرێکە جێگەی شانشینی والییە