وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن

بریكاری كارگێڕیی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق و شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆبوونەوە و سه‌باره‌ت میكانیزمه‌كانی پێدانی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ری بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و كاری به‌یه‌كه‌وه‌یی له بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه، گفتوگۆیان کرد.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 28ـی ئایاری 2024) نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمه‌كانی پێدانی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ری بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌زهار حوسێن ساڵح، بریكاری كارگێڕیی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق سه‌باره‌ت به پێدانی كۆدی فه‌رمانبه‌ری بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له هیوا فه‌ندی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاریی و به‌ختیار حاجی حه‌مه‌د، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌دواداچوون له نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا و بێستوون جه‌رجیس، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی، کۆبووەتەوە.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێدانی هه‌ژماری فه‌رمانبه‌ریی بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی و خزمه‌تگوزارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و بانگهێشتی پسپۆڕانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی بۆ سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاریی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کردووە.