شەڕ لە گەیارە بەردەوامە
بەشی زۆری شارۆچكەكە لە دەستی داعش رزگاركراوە
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی دوێنێ ھێزە عێراقییەكان چوونە ناو ناحیەی گەیارە لە باشووری مووسڵ، بەڵام بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان تا ئێستا شەڕ لە نێو شارۆچكەكە بەردەوامە.
نەجم جبووری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، هەرچەندە بەشێکی زۆری گەیارە کۆنتڕۆڵراوەتەوە، بەڵام شەڕو پێکدادانی نێو کۆڵانەکان بەردەوامە".
جبووری وتی: "قۆناغی دووەمی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکردووە و بەمزوانە شارەکە بەتەواوی کۆنتڕۆڵ دەکرێت".
بە گوێرەی لێدوانی فەرماندە سەربازییەکانی سوپای عێراق، دوای چاندنی مین و تەقەمەنی لە نێو ماڵ و رێگاوبانەکان، چەکدارانی داعش رووەو مووسڵ هەڵدێن.