تەرمی هاووڵاتییەک دۆزرایەوە

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی قەرەداغ، تەرمی ئەو هاووڵاتییەیان دۆزییەوە کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە بزر بووبوو.
چوارشەممە(29ـی ئایاری 2024)، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک بەناوی نەجمەدین محەمەد ساڵح کە تەمەنی 75 ساڵە لەڕۆژی 1ـی ئایاری 2024 لەماڵ چوبووە دەرەوە و هیچ هەواڵێکی نەزانرا، هێزەکانی پۆلیس بەردەوامبوون لە گەڕان و پشکنین و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییەکە، سەرەنجام ئەمڕۆ 29ـی ئایاری 2024 تەرمی هاوڵاتییەکە لەقۆپییەکانی قەرەداغ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دۆزرایەوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاشکرای کردووە، تیمەکان تەرمی هاووڵاتییەکە دەگوازنەوە پزیشکی دادوەریی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەهۆی مردنی.
پێشتریش، ڕۆژی چوارشهممه 24ـی نیسانی 2024، تیمەکانی ژینگەپارێزیی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوو، تهرمی فارووق یابه عهبدوڵڵا، ئهو هاووڵاتییهی گهڕهكی ڕۆشنبیرییان له ههولێر دۆزییهوه كه بهر له جهژنی ڕهمهزان له ماڵهوه دهر چووبوو و نهگهڕابووهوه.