یۆنهاپ: کۆریای باکوور 10 مووشەکی بالیستی بە ئاڕاستەی ژاپۆن هەڵداوە

یۆنهاپ بە پشتبەستن بە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی کۆریای باشوور لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کۆریای باکوور نزیکەی 10 مووشەکی بالیستی بەئاڕاستەی دەریای ژاپۆن هەڵداوە.

سوپای کۆریای باشوور ئاشکرای کرد، مووشەکی کورتمەودا هەڵدراون، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر ئاشکرا بکات.

لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ژاپۆن ڕایگەیاند، لانیکەم مووشەکێک مەودای 350 کیلۆمەتر بڕیوە، پێش ئەوەی بکەوێتە ناو دەریا لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری تایبەتی ژاپۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزترین موشەک لە کاتی فڕینیدا 100 کم بووە.

فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ڕایگەیاند، ژاپۆن "بە توندی ئیدانەی" هەڵدانی ئەو مووشەکانە دەکات، کە بە "پێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش" دادەنرێت، و لەم بارەیەوە ناڕەزایەتی دەربڕیوە.

ڕاشیەگایدن، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هیچ زیانێک نەبووە، دووپاتیشی کردەوە کە تۆکیۆ بەردەوامە لە کۆکردنەوەی زانیاری.

Fly Erbil Advertisment