مەسرور بارزانی: چاوەڕێین بەغدا پابەندی دابینکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێت

K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ کردووە و چاوەڕێین بەغداش پابەندی دابینکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسیویەتی، ماف و ئەرکەکانمان لە دەستووردا بە ڕوونی دیاری کراوە.
هاوکات دەڵێت: "ئێمە ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ کردووە و چاوەڕێین بەغداش پابەندی دابینکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێت".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، "داوام لە بەڕێز خەمیس خەنجەر کرد بەردەوام بێت لە گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە".
ڕۆژی پێنجشەممە (30ـی ئایاری 2024) مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، لە بەغدا لهگهڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی حزبی سیادە کۆبووەوە.
ماف و ئەرکەکانمان لە دەستووردا بە ڕوونی دیاری کراوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 30, 2024
ئێمە ئەرکەکانی خۆمان جێبەجێ کردووە و چاوەڕێین بەغداش پابەندی دابینکردنی مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێت.
داوام لە بەڕێز خەمیس خەنجەر کرد بەردەوام بێت لە گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە.