ئاواره به‌ختیار: به‌رهه‌می ناوخۆیی له وڵاتان وه‌ك به‌شێك له ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی سه‌یر ده‌كرێت

مامۆستایه‌كی زانكۆ كه هاوكات پسپۆری ئابوورییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆیی ئاسایشی خۆراك به‌هێز ده‌كات؛ ده‌شڵێت، هه‌نگاوه‌كان له بواری پێشخستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی مایه‌ی سه‌رنج و بایه‌خن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 31ـی ئایاری 2024) ئاواره به‌ختیار، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری ئابووری تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆیی ئاسایشی خۆراك به‌هێز ده‌كات.
ئاواره به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دروستكردن و دامه‌زراندنی كارگه‌ی شیره‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاونانه به‌ره‌و خۆژیێنی، به‌تایبه‌ت كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش خواستی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌می شیره‌مه‌نییه.
ناوبراو گوتیشی، به‌كارهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆیی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، وه‌ك به‌شێك له ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 30ـی ئایاری 2024، بە بەشداریی مەلا مستەفا بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی و نوێنەرانی وڵاتان لە هه‌ولێر ڕێوڕەسمی یەکساڵەی کارکردنی کارگەی زۆم بەڕێوەچوو، لەو ماوەیەدا کارگەکە توانیوەیەتی خەڵاتی ساڵی 2024 بۆ بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی لەلایەن کۆڕبەندی بازرگانیی نیشتمانیی عێراقی بباتەوە لەگەڵ بەدەستهێنانی سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتیی لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ستاندارکردن (ISO).
لە ڕێوڕەسمەکەدا، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری كشتوكاڵدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به ده‌ستهێناوه و مه‌سرور بارزانی سەرۆک وەزیران به‌رده‌وام پشتیوانیی له وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ و کەرتی کشتوکاڵ كردووه، به‌تایبه‌ت بۆ پێشخستنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان له بواره‌كانی ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ، هەر ئەمەش هاندەربووە هه‌رێمی كوردستان بگاتە قۆناغێك، چه‌ندین كارگه‌ی هه‌مه‌جۆری له بواره جیاوازه‌كاندا دابمەزرێنێت.