مۆسکۆ.. بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان قوتابییەکی کورد بڕوانامەیەکی باڵای بەدەست هێنا

قوتابییەکی کورد بە ناوی کارزان مەحموود لە زانکۆییەکی مۆسکۆ بڕوانامەیەکی باڵای بەدەست هێنا
قوتابییەکی کورد بە ناوی کارزان مەحموود لە زانکۆییەکی مۆسکۆ بڕوانامەیەکی باڵای بەدەست هێنا

K24 – مۆسکۆ:

قوتابییەکی کورد بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە زانکۆیەکی مۆسکۆ بڕوانامەی ماستەری لە بواری مێدیا و پەیوەندییەکان بەدەست هێنا.

ئەمڕۆ هەینی (31ـی ئایاری 2024) قوتابییەکی کوردی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بە ناوی کارزان مەحموود لە زانکۆیەکی مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کە یەکێکە لە باشترین زانکۆکانی جیهان، بڕوانامەی ماستەری لە فاکەڵتی مێدیا و پەیوەندییەکان، پرۆگرامی ڕێکخستنی مێدیا بەدەست هێنا.

ناوبراو تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، نامەی ماستەرەکەم بە ناونیشانی (پەخشی تەلەفیزۆنی لە کوردستان و عێراق: مێژوو و ڕەوشی ئێستا و بزاڤی گەشەسەندن)، نامەی ماستەرەکە بە پلەی نایاب پەسەند کرا.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، توێژینەوەکەی من، توێژینەوەیەکی مێژوویی و شیکاری بوو، گوتیشی: من یەکەم قوتابیم لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لەو بوارە و لەو زانکۆ بەناوبانگە ئەو بڕوانامە باڵایە بەدەست دێنم.