بە ئامار و داتا بزانە كامیان لە بردنەوەی نازناوەكە نزیكترە

ئه‌مشەو ریال مه‌درید له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ كاتژمێر 22:00 به‌كاتی هه‌ولێر رووبه‌رووی بۆرووسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌وه، شاهانه‌كان له پێشوودا 17 جار گه‌یشتوونه‌ته یاریی كۆتایی و ته‌نیا سێ‌جار دۆڕاون، ئه‌م یارییه‌ش ده‌بێته دواین یاریی تۆنی كرووس به درێسی ریال مه‌درید.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له كۆنگره‌ی پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر بۆرووسیا دۆرتمۆند رایگه‌یاند هه‌ست به ترس ده‌كه‌ن، دەشڵێت: هیواداره ئه‌مه دواین یاریی كۆتایی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید.
كارڵۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید رایگەیاند یاریزانه‌كانی به دۆخێكی پڕ له جۆش و متمانه تێده‌په‌ڕێت و بڕوایه‌كی ته‌واویان به خۆیان و تواناكانیان هه‌یه، دەشڵێت: به‌ڵام ده‌بێت رێز له ركابه‌ره‌كه‌شمان بگرین، دۆرتمۆند به شایسته‌یی بلیتێكی یاریی كۆتایی به‌ده‌ستهێناوه،
ئانچیلۆتی گوتیشی: دڵخۆشم كه لێره‌م، ده‌زانم یه‌كه‌مجار نییه و هیوادارم كۆتا جاریش نه‌بێت، رۆدریگۆ پارچه‌یه‌كی زۆر گرانبه‌های پێكهاته‌كه‌مه و متمانه‌یه‌كی زۆرمان پێیه‌تی، به‌داخه‌وه لۆنین تووشی ئانفلۆنزا بوو، له رۆژی یارییه‌كه گه‌شتی له‌نده‌ن ده‌كات، به‌ڵام له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌بێت و كۆرتوا له‌م یارییه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه.
ئانچیلۆتی دەشڵێت: به دڵنیاییه‌وه له‌م دۆخه هه‌سته‌كان تێكه‌ڵی یه‌كتر ده‌بن و ترس زاڵ ده‌بێت به‌سه‌رتدا، به‌ڵام ترس خراپ نییه زۆر جار به‌ره‌و رێگه راسته‌كه ده‌تبات، له‌م وه‌رزه‌ش دوو شتمان بۆ ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ئاماده‌ن قوربانی بده‌ن و ده‌ریانخست كه كوالێتییه‌كی به‌رزیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه روویدا له‌خۆڕا نییه و په‌یوه‌ندی به مێژووه‌وه هه‌یه، ئه‌م یانه‌ی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات و تا دوا چركه ده‌جه‌نگێت، له كۆتایی ئه‌مه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگه و زۆر ترسناكه بۆیه پێویسته تا بتوانین چێژی لێوه‌ربگرین بێگومان بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ش گه‌وره‌ترین دڵخۆشییه.





