تاقیکردنەوەی زانستی ژینگە بە پێشنوێژ و گوتارخوێنان دەکرێت

بابەتی ژینگە، یەک لە بابەتە سەرەکییەکانی پرۆگرامی خوێندنی پەیمانگەی پێشنوێژ و گوتارخوێنانە و ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی ئەو زانستە کرا.
رۆژی شەممە (1ـی حوزەیرانی 2024)، تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی بابه‌تی زانستی ژینگه بۆ ساڵی خوێندنی (2023- 2024)ی په‌یمانگه‌ی پێشنوێژ و گوتارخوێنان کرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە، عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی بابه‌تی (زانستی ژینگه)ـی ساڵی خوێندنی (2023- 2024)ی په‌یمانگه‌ی پێشنوێژ‌و وتارخوێنانی کردووە، بابه‌تی زانستی ژینگه‌ش یه‌ك له‌بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی رۆژانی شه‌ممه‌ی پڕۆگرامی خوێندنی په‌یمانگه‌ی پێشنوێژ‌و وتارخوێنانە، کە وه‌ك وانه‌یه‌كی سەرەکی به‌درێژایی ساڵی خوێندن له‌لایه‌ن عه‌بدولڕه‌حمان سدیق، وانه‌بێژی خۆبه‌خش وتراوه‌ته‌وه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی رۆژانه‌و وه‌رزیی و كۆتایی ساڵی تێدا ئه‌نجام دراوە، بەپێی ڕاگەیاندراوی ئەو دەستەیە، ئەو بابەتە زانستییە به‌مه‌به‌ستی ئاشناكردنی گوتارخوێنانی ئایندهیە به‌بابه‌تی ژینگه له‌ڕوانگه‌ی زانست و ئایینه‌وه.
رۆژی دووشەممەی ڕابردوو، شاندی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە 77ەمین کۆبوونەوەی ئاسایی تەندروستی جیهانی کرد، کە بۆ وەزیرانی تەندروستی وڵاتان و باڵوێزان و نوێنەرانی هەمیشەیی وڵاتان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی باڵای WHO ڕێکخرابوو.