نەجم جبووری بۆ كوردستان24: گەیارە بە تەواوی کۆنتڕۆڵکرایەوە

K24 - گەیارە
لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، نەجم جبووری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، گەیارە کۆنتڕۆڵكراوەتەوە و تیمەکانی ئەندازەیی سەربازی سەرقاڵی پاککردنەوەی شارۆچکەکەن.
ئۆپەراسیۆنەکەی سوپای عێراق چەندین هەفتەی خایاند و ئەمڕۆ ئەو شارۆچكەیە بە تەواوی كۆنتڕۆڵكرایەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە شارۆچكەی گەیارە رایگەیاند: "هێزە عێراقییەکان توانییان بە تەواوی شارەدێکە لە چەکدارانی داعش پاکبکەنەوە و ئێستاش تیمی ئەندازەیی سەرقاڵی پاککرنەوەی شارۆچكەكەن لە بۆمبە چێنراوەکانی چەکدارانی داعش.