ئیلایدە مەتین و لۆران محەمەد گۆرانییەکی دووقۆڵییان بڵاوکردەوە

هەردوو گۆرانیبێژ ئیلایدە مەتین و لۆران محەمەد گۆرانییەکی دووقۆڵییان بە ناوی "ماشوپ" لەچەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە.

لەوبارەوە ئیلایدە مەتین دەربارەی ئەو گۆرانییە نوێیە بە کوردستان24ـی راگەیاند: بەرهەمەکە نوێیەکەم کە لەگەڵ لۆران محەمەد دووقۆڵییە، لە ئامادەکردن و میکس و ماسترینگی هەڵکەوت زاهیرە و دابەشکردنی دیار میرزایە.

ئیلایدە گوتیشی: یەکەم دووقۆڵیم لەگەڵ هونەرمەند عەدنان تەیفور بووە، ئەمە دووەمین دووقۆڵیی منە، کە هەردوو گۆرانییەکە لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە ئامادەکرا بوون، هیوادارم ئەو بەرهەمە نوێیەم بەدڵی هەموو هەوادارە خۆشەویستەکانم بێت.

هەردوو هونەرمەند ئیلایدە مەتین و لۆران محەمەد، ماوەیەکی کەمە دەستیان بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکن.

Fly Erbil Advertisment