محه‌ممه‌د نووری: كورتهێنانی بودجه‌ی گشتیی 2024 زۆر زیاتره له‌وه‌ی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاندووه

ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به كورتهێنانی بودجه‌ی گشتیی ڕایگه‌یاندووه، ڕاست نییه و ڕێژه‌كه زۆر زیاتره.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 3ـی حوزه‌یرانی 2023) محه‌ممه‌د نووری، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی حكوومه‌ت سه‌باره‌ت به كورتهێنانی بودجه‌ی گشتیی بۆ ساڵی 2024 ڕایگه‌یاندووه، ڕاست نییه و ڕێژه‌كه زۆر زیاتره.
محه‌ممه‌د نووری ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌ت ڕایگه‌یاندووه 64 ترلیۆن دینار كورتهێنان له بودجه‌ی گشتیی 2024ـدا هه‌یه، له كاتێكدا كورتهێنانه‌كه ده‌گاته سه‌رووی 80 ترلیۆن دینار.
بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراق، بڕیار بوو ئەمڕۆ کاتژمێر 3:30 پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 کۆ ببێتەوە، به‌ڵام موحسین مه‌نده‌لاوی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به وه‌كاله‌ت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر دواخستن و تا ئێسته‌یش كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی پێ نه‌كردووه.
لە کۆبوونەوەکەدا، لێژنەی دارایی کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە سەرقاڵی تاوتوێکردنی خشتەی بودجەی ئەمساڵن، ڕاپۆرتی خۆیان دەربارەی خشتەکە بۆ پەرلەمانتاران دەخەنە ڕوو.
ژمارەیەک پەرلەمانتاریش باس لەوە دەکەن، بەهۆی ناکۆکیی نێوان ئەندامانی لێژنەی دارایی نەتوانراوە ڕەشنووسی کۆتایی خشتەی بودجەی ئەمساڵ لەلایەن لێژنەکەوە ئامادە بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەلایەن 80 پەرلەمانتاری عێراقەوە، بە دوور دەزانرێت پەرلەمان ئەمڕۆ بتوانێت دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی ساڵی 2024 بدات.
بڕیارە لێژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی په‌یوه‌ست به خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 كۆ ببێتەوە، هاوكات سه‌رۆكی لێژنه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، جیددین بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كه ته‌واو بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان.
پشکی هەرێمی کوردستان لە هەمواری بودجەی ساڵی 2024، 20 ترلیۆن و 900 ملیار دینارە کە نزیکەی 12 ترلیۆنی بۆ مووچەی فەرمانبەرانە و نزیکەی هەشت ترلیۆن دیناریش بودجەی وەبەرهێنان و خەرجییەکانی دیکەیە کە پێشبینی دەکرێت بە پەسەندکردن و خەرجکردنیی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.