ریال مەدرید كۆنترۆڵی خەڵاتەكانی ئەمساڵی كرد

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا باشترینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی دیاریكرد و ڤینیسیۆس جۆنیۆر به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه دیاریكرا و جۆد بێلینگهامیش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی برده‌وه و گۆڵه‌كه‌ی فیدی ڤالڤێردیش به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی به جوانترین گۆڵ دیاریكرا و هه‌ریه‌كه له ئێمباپێ و هاری كه‌ین بوونه گۆڵكاری پاڵه‌وانییەكە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا باشترینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگی ئاشكرا كرد ڤینیسیۆس جۆنیۆر به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌ستنیشانكرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڤینیسیۆس له یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ گۆڵی دووه‌می شاهانه‌كانی تۆمار كرد، له‌م وه‌رزه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كەش به‌شداریی 10 یاریی كرد و 901 خوله‌ك به درێسی شاهانه‌كان یاریی كرد.
ڤینی توانی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید به‌شداری 11 گۆڵ بكات، شه‌ش گۆڵ و پێنج ئاسیستی هەبوو، بۆ جاری دووه‌م له مێژووی یارییكردنی ناسناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا.
یاریزانێكی دیكه‌ی ریال مه‌درید به باشترینی چامپیۆنزلیگ دیاریكرا جود بێلینگهام به باشترین یاریزانی لاوی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی 2023 بۆ 2024 دیاریكرا.
بێلینگهام له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌شداری 11 یاریی كرد، 993 خوله‌ك یاریی كرد و چوار گۆڵ و پێنج ئه‌سیستی تۆمار كرد و بۆ جاری یه‌كه‌م له مێژوو ناسناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێنا.
فیدی ڤالڤێردی یاریزانی ریال مه‌درید خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی وه‌رزی 2023 بۆ 2024ـی چامپیۆنزلیگی پێدرا، ڤالڤێردی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ ته‌نیا یه‌ك گۆڵی تۆمار كرد، ئه‌ویش گۆڵی سێیه‌می ریال مه‌درید بوو له یاریی چوونی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و هه‌ر ئه‌و گۆڵه‌ش به جوانترین گۆڵی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ دیاریكرا، خه‌ڵاتی گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ به هاوبه‌شی بوو كیلیان ئێمباپێ و هاری كه‌ین هه‌ر یه‌كێكیان هه‌شت گۆڵیان تۆمار كرد و خه‌ڵاته‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا.