په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر شه‌ش خشته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی ده‌دات

په‌رله‌مانی عێراق بۆ پرسی خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی له كۆبوونه‌وه‌دایه و ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی ژماره (13)ـی ساڵی 2024ـی هه‌مواركراو ده‌دات.
له‌م باره‌وه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه خشته‌ی (أ) تایبه‌ته به داهات وەک ئەوەی بۆ ساڵی 2024 دانراوه. هه‌روه‌ها خشته‌ی (ب) تایبه‌ت كراوه به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان.
خشته‌ی (ج) په‌یوه‌سته به هێزی كاری ئه‌و وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌یانه‌ی به شێوه‌ی ناوه‌ندیه‌تی پاره‌دار ده‌كرێن. هاوكات خشته‌ی (د) تایبه‌ت كراوه بۆ خه‌رجییه‌كانی حاكیمه.
خشته‌ی (هـ) هه‌ژماره سه‌ره‌كییه‌كان (به‌شه‌كان)ـی له خۆ گرتووه و خشته‌ی (واو)ـیش تایبه‌ت به خه‌رجییه‌كان به گوێره‌ی كه‌رته‌كان و چالاكییه‌كان.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیدا.
به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی خشته‌كانی (أ/ب/ج/د/هـ/و) له یاسای بودجه‌ی گشتیی ژماره (13)ـی ساڵی 2024ـی هه‌مواركراو، كۆ بووه‌وه.