عێراق.. پلەی گەرما دەگاتە 50 پله‌ی سیلیزی

گه‌رمایه‌كی تاقه‌ت پڕوكێن ڕوو له به‌شێكی عێراق ده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش ده‌گاته 50 پله‌ی سیلیزی.
واسق سه‌لامی، شاره‌زای كه‌شوهه‌وای عێراقی ئاشكرای كردووه، هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی گه‌رما كه له رۆژهه‌ڵاته‌وه ڕوو له‌عێراق ده‌كات، به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما له به‌شێك له‌ناوچه‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی فورات بۆ 50 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بێته‌وه.
سه‌لامی ئاماژەی بەوەش کردووه، پێشبینییەکان بۆ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌وه‌یه له‌پاڵ ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌دا، ئەگەری دروستبوونی باران و هەورەبروسکە و ره‌شه‌با لە باکووری وڵات و ناوچەکانی رۆژهەڵاتیش ده‌كرێت.
لە لەلایەکی دیکەوە بە گوێرەی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پلەکانی ئەمڕۆی گەرما لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان 39 بۆ 43 پلەی سیلیزیدا دەبێت و کەشیش، "ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت".