گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: سەدا25ـی گەشتیاران بیانین

گوتەبێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گه‌شتیاری بیانی به گرنگترین گه‌شتیاری ده‌بینن بۆ پێشخستنی ئابووریی كوردستان و 25%ـی گه‌شتیاران بیانین.
سێشەممەی ئەمڕۆ، 4ـی حوزەیرانی 2024، ئیبراهیم مەجید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، له چوارچێوه‌ی پلانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدان به كه‌رتی گه‌شتیاری، ژماره‌ی گه‌شتیاری بیانی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، له هه‌رێمی كوردستان سێ جۆر گه‌شتیار هه‌ن كه پێكدێن له گه‌شتیاری ناوخۆیی، عێراقی و بیانی.
ئه‌و گوتەبێژە ڕوونی كرده‌وه، "ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دانراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی گه‌شتیاران، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام ژماره‌ی گه‌شتیارانی بیانی زیادی كردووه، ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌ی گەشتیاران، 10% بۆ 18%ـی پێكده‌هێنا، ئێسته به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 25% به‌رده‌وامیش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌و گوتەبێژەی گه‌شتوگوزار ئاماژەی دا، "ساڵی 2023 هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له حه‌وت ملیۆن و 279 هه‌زار گه‌شتیار كردووه، له كۆی ئه‌و ژماره‌یه 25%یان گه‌شتیاری بیانی بوون، به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان له هاوئاهه‌نگیدان و ده‌خوازن سه‌رنجی گه‌شتیارانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌وڵه‌تانی دنیاوه به‌ره‌و كوردستان ڕابكێشین".
ئیبراهیم عەبدولمەجید زیاتری خستیه ڕوو، "له ماوه‌ی چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی دوو ملیۆن گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، ئێسته قۆناغێکی باشە، چونكه ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخراون، له پارێزگاكانی عێراق پله‌كانی گه‌رما به‌ز ده‌بێته‌وه، گه‌شتیاران ڕوو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن، ساڵانه ژماره‌ی گه‌شتیاری ناوخۆیی و عێراقی و بیانی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه".