جۆن كيرى: هێزه كوردييه‌كان له خۆئاواى فورات كشاونه‌ته‌وه
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له خۆرئاواى فورات كشاونه‌ته‌وه.

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى رايگه‌ياند، يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له خۆرئاواى فورات كشاونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى يه‌نى شه‌فه‌قى توركيا بڵاويكرده‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ئه‌و هه‌واڵه‌ى به وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ راگه‌ياندووه.
به گوێره‌ى زانيارى رۆژنامه‌كه كيرى به ته‌له‌فۆن په‌يوه‌ندى به چاووش ئۆغڵۆوه كردووه و هه‌ردوولا له باره‌ى ره‌وشى سووريا قسه‌يان كردووه.
پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا داواى له ئه‌مريكا كردبوو، پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت و رێگه نه‌دات هێزى كورد له خۆرهه‌ڵاتى رووبار‌ى فورات بپه‌ڕێته‌وه بۆ خۆرئاواى فورات.
رۆژى چوارشه‌ممه 23ى ئاب/ ئۆگستى 2016، سوپاى توركيا سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سوورياى به‌زاند و له‌شكركێشى كرده سه‌ر شارى جه‌رابلووس.
توركيا ناوى له‌و پرۆسه سه‌ربازييه ناوه قه‌ڵغانى فورات و ئامانجى ئه‌وه‌يه رێگه نه‌دات هێزى كورديى له رۆژئاواى كوردستان له رووبار‌ى فورات بپه‌ڕنه‌وه و كانتۆنه‌كانى عفرين و كوبانێ و جزيره به‌يه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.