لە پێناو بەرهەمی جووتیاران عەلوەی هەولێر بە بەردەوامی کراوە دەبێت

بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو زیاتر خزمەتكردنی جووتیاران، هەستاین بە کردنەوەی دەوامی ئێوانی عەلوەی هەولێر، تاکو جووتیار بتوانێت بەرهەمەکەی بە بازاڕ بکات و سوودمەند بێت.
چوارشەممەی ئەمڕۆ، 5ـی حوزەیرانی 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، وەكو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر ئاگاداری گشت جووتیاران و بازرگانانی بازاڕی عەلوەی هەولێر دەكەینەوە، عەلوەی هەولێر لە كاتی دەوامی نافەرمیش كراوە دەبێت.
هەروەها گوتی، "ئەو بڕیارە بە ئامانجی زیاتر خزمەتكردنی برا جووتیارەكانە، بۆیە ڕۆژانە سەرەڕای دەوامی ئاسایی بەیانیان، ئێواران لە عەلوەی هەولێر دوامی ئاسایی دەبێت، دەوامەكەش لە کاتژمێر 04:00 بۆ 06:00 ئێوارە دەبێت".
ئاماژەی بەوەش دا، ئەوان لە دەوامی ئێوارانیش بەردەوام دەبن لە پێدانی پشتگیری بە جووتیاران تاکو ڕێێگرییان لێ نەكرێت لە بازگەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی عێراقی بۆ ناردنی بەرهەمەكانیان.
هێمن سەید مواردگوتیشی، "كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام پاڵپشتی جووتیاران بووە، ئێستە كوردستان لە بەرهەمهێنان چەندان جۆر بەرهەم دەهێنیت و ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و بەرهەم هەناردەی وڵاتانی تر دەكات".
لە پرسیارێکدا سەبارەت بە بەرهەمی شووتی ئەو بەڕێوەبەرە پێی ڕاگەیاندین کە سێ كاتمان هه‌یه بۆ چاندنی شووتی، ئەویش چاندنی زستانه؛ له 20ـی شوبات ده‌ست ده‌كرێت به چاندنی به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه (شتڵ) دەگوازرێتەوە بۆ سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی و ده‌چێندرێت، له 15ـی ئایاردا پێده‌گات و ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵگرتنه‌وه یان دروێنه‌كردنی، ئەو بڕەی بەرهەم دێت، له یەک دۆنم 25 تۆنە.
چاندنی به‌هاری؛ له 1ـی نیسان، ده‌ست ده‌كرێت به چاندنی به‌شێوه‌ی گواستنه‌وه (شتڵ) دەگوازرێتەوە بۆ سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی و چاندنی له 10/6/ پێده‌گات ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵگرته‌وه‌ی یان دروێنه‌كردنی، بڕی به‌رهه‌م له یەک دۆنم 20 تۆنە.
چاندنی پایزی؛ له 1ـی ئاب ده‌ست ده‌كرێت به چاندنی تۆی شوتی له‌سه‌ر زه‌وی كشتوكاڵی و له 15ـی تشرینی یەکەم پێده‌گات و ده‌ست ده‌كرێت به هه‌ڵگرته‌وه‌ی، بڕی به‌رهه‌م له یەک دۆنم 6 بۆ 7 تۆنە.
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، "كه‌ش و هه‌وا كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر كه‌شی سارد درێژه بكێشێت كاتی پێگه‌یشتنی ئه‌و به‌رهه‌مه دواده‌كه‌وێت وه به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش یان بارینی بارانی زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جۆری به‌رهه‌مه‌كه، به‌ڵام كه‌شوهه‌وای شاری هه‌ولێر گونجاوه بۆ چاندنی".
هێمن سەید موراد دەشڵێت، "بری به‌رهه‌می ساڵانه‌ی شووتی له سنووری شاری هه‌ولێر، بریتییه له 75931.2 تۆن تاوه‌كو 90472.5 تۆن بێگومان ئه‌و به‌رهه‌مه زیاتره له پێداویستی ناوخۆ (خۆ بژێوی) بۆیه تیمه‌كانمان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ئاسانكاری ده‌كه‌ن له دووكاتی جیاواز به‌یانیان و ئێواران پشتگیری به برا جووتیاران ده‌ده‌ن بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ شاره‌كانی تری عێراق به‌ئامانجی به‌بازاڕكردن و ساغ كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی جوویتاران وه زیادكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی كشتوكاڵی".